بلاک جاک
بلاک جاک یەکێکە لە یارییە کۆنەکانی گازینۆ و زۆرترین یاری پێ دەکرێت لە جیهاندا، بلاک جاک لە خێزانی یاری 21 ی ئەمریکیە و لەناویدا یاریزانەکان بەرامبەر یەک پێشبڕکێ ناکەن بەڵام بەرامبەر دابەشکارەکە پێشبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوە، یاری بلاک جاک لە چەند قۆناغێکدا خۆی دەبینێتەوە و مێزێک دەکرێت 7 یاریزانی لەسەر بێت لەگەڵ دابەشکارەکە.
بلاک جاک لە کوردستان

وەکو سەرجەم یاریەکانی تری قومارکردن و گازینۆ کە باسمان کرد، لە کوردستان و عێراق گازینۆی تایبەت هەیە ئێستا بۆ یاریەکان و هەریەک لە یاریەکانی بلاک جاک ، پۆکەر ، ڕۆلێت و سلۆت بونی هەیە و یاریزانان لەوێ یاری دەکەن، هەروەها لە ئێستادا بە هۆی بەرەوپێش چونی پیشەسازیەکە یاریزانان لە گازینۆکانی ئۆنلاین یاری دەکەن و ڕاستەوخۆ ئەزمونی یاریکردن تاقی دەکەنەوە.
شێوازی یاریکردنی بلاک جاک
دابەشکارێک لە بەرامبەر چەند یاریزانێک یاری دەکات، هەر یاریزانە دوو کارد وەردەگرێت و دابەشکارەکە دوو کاردیش بۆ خۆی دادەنێت، دواتر لەسەر شێوازی ئاڕاستەی کاتژمێر یاریزانەکان بڕیار دەدەن، چەند بڕیارێک هەیە کە دەتوانن، وەستان، کاردی تر، دوو هێندە کردن، جیاکردنەوە و خۆ بەدەستەوە دان کە هەر یەکێک لەمانە باس دەکەین ، بەم شێوازە بەردەوام دەبێت و هەر یەکێکیان دەتوانن لە دابەشکارەکە ببەنەوە ئەگەر خاڵی کاردەکانیان زیاتر بێت لەوەی دابەشکارەکە و بەڵام لە 21 زیاتر نەبێت، چونکە لە 21 زیاتر ڕاستەوخۆ دەستەکەت دەسوتێت و دەدۆڕێیت، هەروەها پێویستە بزانن کە دابەشکارەکە لە 17 یاخود زیاتری پێ بێت ئینجا کاردی تر بۆ خۆی ڕاناکێشێت، واتە ئەگەر دابەشکارەکە بە دوو کاردەکەی یەکەم 16 خاڵی پێ بێت، دەبێت کاردی تر ڕابکێشێت، بەڵام یاریزانەکان دەتوانن لە هەر خاڵێکدا ستاند بکەن و دەستەکەیان بهێڵنەوە.
یاساکانی بلاک جاک
– هەموو کاردەکانی وەک ( کینگ و کوین و جاک ) نرخیان 10 خاڵە.
– کاردی ئەیس نرخەکەی بە پێی دەستەکەی خۆت دەبێت یان 1 خاڵ یان 10 خاڵ کامیان بۆت باش بێت.
– یاریەکان تا 7 یاریزان ڕێگە پێدراوە لەسەر مێزێکی بلاک جاک لەگەڵ دابەشکارەکە.
– ئەگەر نرخی دوو کاردی یەکەمت بکاتە 21 ئەوا بلاک جاکت پێیە و یاریەکەت بردۆتەوە.
– یاریەکان بە 8 ڕەکتەی 52 کاردی دەکرێت.

گرەوی بلاک جاک
لە بلاک جاکدا دوو جۆر گرەوکردن هەیە کە یەکەمیان گرەوی سەرەکییە ئەوەی تریان گرەوی لاکانە :
گرەوی سەرەکی:
هێنانی خاڵی زیاترە لە دابەشکارەکە و کامتان نزیکتربن لە 21 خاڵ ئەوە دەیباتەوە، لەم گرەوەدا دوو هێندەی پارەی گرەوەکەت وەردەگریت واتە بە 10$ گرەو بکەیت 20$ دەبەیتەوە، بەڵام ئەگەر بلاک جاک بهێنیت (کاردێکی 10 خاڵی لەگەڵ کاردی ئەیس)، ئەوە بردنەوەکەت دوو هێندە و نیو دەبێت واتە بە 10$ گرەو بکەیت ئەوا 25$ دەبەیتەوە.
گرەوی لاکان:
گرەوی لاکان یاخود ساید بێتس چەند جۆرێکە کە ئەمانەی خوارەوەن و لە هەندێ لە مێزەکانی بلاک جاک یاری پێ دەکرێت
پێڕی تەواو : دوو کاردی یەکەمی یاریزانەکە پێڕ بن واتە لە هەمان ژمارە بن.
لەکی لەکی : دوو کاردی یەکەمی یاریزانەکە و ئەو کاردەی دابەشکارەکە کە ئاشکرا کراوە سەرجەمیان بکاتە 19، 20 یاخود 21.
21+3 : دوو کاردی یەکەمی یاریزانەکە و کاردە ئاشکراکەی دابەشکارەکە ببێت بە دەستێکی فلەش، بە دوای یەک یاخود سێ-لە-یەک جۆری دەستی پۆکەر.
ئین بێت یاخود لەناو گرەو: نرخی کاردە ئاشکراکەی دابەشکارەکە لە نێوان نرخی دوو کاردەکەی یاریزانەکە بێت.
سوتاندن: یەکەم کارد کە دابەشکارەکە بۆ خۆی ڕا دەکێشێت دوای قۆناغی یەکەم دەستەکەی بسوتێنێت.
بڕیارەکانی یاری بلاک جاک
وەستان یاخود ستاند:
یاریزانەکە کاتێک دوو کاردی پێ دەبێت و خاڵەکانی دەستەکەی دەزانێت، دەتوانێت ستاند بکات و کاردی تر داوا نەکات ئەگەر لە دەستەکەی ڕازییە.
کاردی تر یاخود هیت:
لە کاتێکدا کە یاریزانەکە دەستەکەی پێ کەمە و بە دڵی نییە، داوای کاردی تر دەکات، دەتوانێت بەردەوام بێت لە داواکردنی کاردی تر هەتا دەگاتە 21، بەڵام ئەگەر کەسێک 15 ی پێ بێت و کاردێکی 7 خاڵی یاخود زیاتر بهێنێت ڕاستەوخۆ دەدۆڕێت و دەستەکەی دەسوتێت.
دوو هێندە کردن یاخود دەبڵ :
بۆ نموونە یاریزانەکە گرەوی کردووە بە 10$ و بە هەردوو کاردەکەی 11 خاڵی پێیە، لەم کاتەیە خولیای دەبڵی هەیە و ڕاستەوخۆ گرەوەکەی دەبێت بە 20$، بەڵام بە دوو هێندە کردن تەنیا دەتوانێت یەک کارد وەرگرێت و ناتوانێت کاردی تر ڕابکێشێت.
جیاکردنەوە یاخود سپلیت :
جیاکردنەوەی دەستەکەت لە کاتێکدا دەکرێت کە دوو کاردت لە هەمان ژمارە پێ بێت، ئەمەش هەر وەک دەبڵ کردن وایە و گرەوەکەت دەبێت بە دوو هێندە لەسەر دوو دەستی جیا، بۆ نموونە یاریزانەکە دوو کاردی 10 خاڵی پێیە و بە 10$ گرەوی کردووە، لەو کاتەدا سپلیت دەکات و دوو کاردەکە جیا دەبنەوە وەک دوو دەستی سەربەخۆ و هەروەها هەر یەکێکیان 10$ لەسەر دادەنێت، دەتوانێت بۆ هەر یەکێکی جیایان کارد ڕابکێشێت تا دەگاتە ئەو خاڵەی خۆی دەیەوێت یاخود دەستەکەی دەسوتێنێت بە زیاتر لە 21 خاڵ.
خۆ بەدەستەوەدان یاخود سورێندەر:
ئەم بژاردەیە تەنیا لەسەر هەندێ لە مێزەکانی گازینۆ هەیە و تەنیا لە یەکەم قۆناغیشدا دەکرێت، کاتێک یاریزانەکە دوو کاردی وەرگرتووە و بەڵام بە دڵی نییە ، دەتوانێت سورێندەر بکات و لەو کاتەدا نیوەی پارەی گرەوەکەی وەردەگرێتەوە و لە گرەوەکە دەکشێتەوە.
دڵنیایی یاخود ئینشورانس:
لە کاتێکدا کە دابەشکارەکە کاردی یەکەمی ئەیس دەبێت، ڕێگە بە یاریزانەکان دەدات کە دڵنیایی بدەن لەوەی ئایا دابەشکارەکە بلاک جاکی پێیە یاخود نا، ئەگەر دڵنیایی دابنێیت کە بلاک جاکی پێیە و ڕاست دەرچێت ئەوا یەک هێندە و نیوی گرەوەکەت دەبەیتەوە، ئەگەر هەردووکتان بلاک جاکتان پێ بوو ئەوا بڕی گرەوەکەی دەستەکەت وەردەگریتەوە و بە بەرامبەر بوون کۆتایی دێت، بەڵام ئەگەر کاردی یەکەمی دابەشکارەکە ئەیس نەبێت و نرخێکی 10ی بێت ئەوا بژاردەی ئەوەت ناداتێ کە دڵنیایی دابنێیت و هەرچەندە ڕەنگەش بلاک جاکی پێ بێت لە کاتێکدا کاردی دووەمی ئەیس بێت.
ستراتیژیەکانی بلاک جاک
هەرچەندە هیچ ستراتیژیەک گرەنتی ئەوە ناکات کە یاریەکە ببەیتەوە چونکە یاریەکانی گازینۆ وا دروست کراون کە نەتوانیت بەردەوام بیبەیتەوە، بەڵام هەندێ ستراتیژی هەیە کە وا دەکات ئەگەری بردنەوەت زیاتر بێت

ستراتیژی سادە:
تاکتیک و ستراتیژی بردنەوە بۆ بلاکجاک باشترین شت ئەوەیە کە هەر دەستێک بە سەربەخۆ کار لەسەر بکەیت لەسەر بنەمای کاردە ئاشکراکەی دابەشکارەکە، کاتێک دابەشکارەکە کاردی یەکەمی بەهێزە و لە نێوان 7 بۆ 10 دەبێت یاخود ئەیس دەبێت، یاریزانەکە وا باشترە کارد داوا بکات تا دەگاتە 18 ، بەڵام کاتێک دابەشکارەکە کاردەکەی بەهێز نییە و لە نێوان 4 بۆ 6 دەبێت، ئاساییە یاریزانەکە لە 12 یان کەمێک بەرزتر بوەستێت تا دەستەکەی نەسوتێت لەکاتێکدا ئەگەر زۆرە دابەشکارەکە کاردەکانی خۆی بسوتێنێت. لە کاتێکدا دابەشکارەکە کاردەکانی لە نێوان یەک بۆ سێ دەبێت ئەوا یاریزانەکە وا باشترە لە 13 یاخود کەمێک بەرزتر بوەستێت، ستراتیژی سادە لێرە ئەوەیە کە هیچ کاتێک هەوڵ نەدەیت دەستەکەت بسوتێت.
هەروەها لە کاتێکدا یاریزانەکە 11 خاڵی پێیە باشترین شت ئەوەیە کە دەبڵ بکەیت، کاتێک کە 10 خاڵت پێیە دووبارە باشترین کار ئەوەیە دەبڵ بکەیت تەنیا لە کاتێکدا نەبێت کە دابەشکارەکە کاردی یەکەمی ئەیس یاخود نرخی دە خاڵ بێت، لە کاتێکدا 9 خاڵت پێیە تەنیا ئەوکاتانە دەبڵ بکە کە دابەشکارەکە کاردی یەکەمی لاوازە لە نێوان دوو بۆ شەش خاڵ دەبێت.
بۆ کاتی جیاکردنەوە، یاریزان وا باشترە کاتێک دوو کاردی 8 خاڵی پێیە ئەوکاتە سپلیت بکات، لە کاتی دە خاڵدا هەندێ جار قورسترە، هەروەها کاتێک دوو کاردی پێنج خاڵت پێیە یان دوو کاردی (پێڕ)ی چوار خاڵت پێیە سپلیت مەکە چونکە دە خاڵ بۆ دەبڵ باشترە و هەروەها هەشت خاڵ وا باشترە لەگەڵی بڕۆیت وەک لە جیاکردنەوە یاخود دەبڵ ، بە گشتی کاردی دوو ، سێ ، حەوت خاڵ بۆ سپلیت باشن لە کاتێکدا ئەگەر دابەشکارەکە کاردی یەکەمی 8 ، 9 ، 10 یاخود ئەیس نەبوو.
ستراتیژی کاونتین یاخود حسابکردن:
ستراتیژیەکی قورس لە یاری بلاک جاکدا بەڵام دەکرێت ڕووبدات، لەم ستراتیژیە یاریزانەکە خشتەیەک بۆ خۆی دادەنێت بۆ هەژمارکردنی کاردەکانی کە دابەشکراون ، هەر لە دوو خاڵەوە بۆ دە خاڵ و ئەیس هەژمار کردن دەکات، ئەم تەکنیکە هەندێ جار بووە بە هۆی بردنەوەی گەورە لە گازینۆکاندا و بەتایبەت بۆ یەک ڕەکتەی زۆر باش دەبێت، تەکنیکی حسابکردنی کارد بە شێوەیەکی گشتی یاساییە و بەڵام ئەگەر گازینۆکە بزانێت ڕەنگە داوات لێبکات سەردانیان نەکەیتەوە، بەڵام بەکارهێنانی ئامێری دەرەکی بۆ ستراتیژی حسابکردنی کاردەکان نایاساییە.
فێربون و یاریکردنی بلاک جاک بە خۆرایی
لە ئێستادا بە هۆی ئینتەرنێت دەتوانیت خۆت فێری یاری بلاک جاک بکەیت بە بێ ئەوەی مەترسی بە پارەی ڕاستی بکەیت، لە زۆربەی ماڵپەڕەکانی دروستکردنی یاریەکان دەتوانیت یاری بکەیت و تەکنیک و شێوازەکەی فێربیت، یاریەکان بە بەکارهێنانی دروستکەری ژمارەی هەڕەمەکی دەکرێن و هەروەها بەشێک لە گازینۆکان وەشانی دیمۆ یاخود خۆراییان هەیە بۆ یاریەکانیان تا یاریزانان خۆیان تاقی بکەنەوە بە بێ پارەی ڕاستی، یەکێک لە ماڵپەڕەکان بێت فیناڵە کە یەکێکە لە باشترین ماڵپەڕەکانی گرەوکردن و گازینۆ تا بتوانیت بە هەردوو شێوازی خۆرایی و پارە یاری بکەیت.

باشترین ماڵپەڕی گازینۆ
ئێمە توێژینەوە و بەدواداچون دەکەین بۆ ماڵپەڕەکانی گازینۆ تا بتوانین باشترین پێشنیار بۆ یاریزانان بکەین، بەدواداچونەکانی ئێمە لە چەند شتێکدا خۆی دەبینێتەوە وەک : مۆڵەتنامە و ڕێگەپێدان ، بۆنسەکان، شێوازی یاریەکان، هەبوونی جۆرەکانی یاری، ڕێگاکانی بەشداری و پارەدان و چەندین شتی تر، هەر بۆیە پێشنیاری گازینۆی بێت فیناڵ (Betfinal) دەکەین تا بتوانن ئەزمونی یاریکردنی خۆتان تاقی بکەنەوە، لە بێت فیناڵ دەتوانیت یاری بلاک جاک بکەیت کە دروستکراوە لە ڕێگەی دروستکەری ژمارەی هەڕەمەکی و بە شێوازی کۆمپیوتەرییە یاخود یاری بلاک جاکی ڕاستەوخۆ بکەیت کە لە گازینۆی ڕاستییەوە لە ڕێگای کامێرا و تەکنیکەکانەوە پەخش دەکرێت و بە بەکارهێنانی چاتی ڕاستەوخۆ گفتوگۆ بکەیت، هەروەها بێت فیناڵ بۆنس پێشکەشی یاریزانەکانی دەکات وەک بۆنسی بەخێرهاتن بۆ یاریزانە نوێیەکان و چەندین جۆری یاریەکانی بلاک جاک، پۆکەر، ڕۆلێت و سلۆت، لەگەڵ گرەوەکانی وەرزشی. بۆ باشتر تێگەیشتن لە ماڵپەڕەکەش سەردانی لاپەڕەی یاسا و ڕێنمایەکانی ماڵپەڕ و گازینۆکە بکە
.
بلاک جاک چییە؟
بلاک جاک یەکێکە لە کۆنترین یاریەکانی گازینۆ و لە خێزانی یاری 21ی ئەمریکی دادەنرێت، لەم یاریەدا یاریزانان لەگەڵ یەکدا پێشبڕکێ ناکەن و تەنیا بەرامبەر دابەشکاری کاردەکان یاری دەکەن.
چۆن بتوانیت قازانج بکەیت لە ڕێگای یاری بلاک جاک؟
بە فێربوونی یاساکان و ستراتیژی و بڕیارەکانی یاریەکە دەتوانیت هەوڵ بدەیت قازانجی گەورە بکەیت لە ڕێگەی ئەم یاریەوە.
ئایا بلاک جاک لە کوردستان هەیە؟
بە هۆکاری ئەوەی کە قومارکردن بە پێی یاسا ڕێگەی پێنەدراوە لە عێراقدا، هەر بۆیە دەتوانیت لە گازینۆکانی ئۆنلاین بەختی خۆت تاقی بکەیتەوە.
باشترین ماڵپەڕی گازینۆی ئۆنلاین کامەیە بۆ ئەوەی یاری بلاک جاک بکەیت؟
دوای ئەوەی هەڵسەنگاندن دەکەین بۆ سەرجەم گازینۆکانی ئۆنلاین، بێت فیناڵ باشترین گازینۆی ئۆنلاینە تا بتوانیت بەختی خۆتی تێدا تاقی بکەیتەوە و بەشداری بکەیت لە یاری بلاک جاک و یاریەکانی تری گازینۆ.
چۆن یاری بلاک جاک لە کوردستان بکەیت؟
لە ئێستادا بەهۆی بەردەست بوونی گازینۆکانی ئۆنلاین دەتوانیت لە هەر جێگایەک بیت و تەنیا لە ڕێگەی مۆبایل، لاپتۆپ یاخود تابلێتەوە یاریەکانی گازینۆ تاقی بکەیتەوە، دەتوانیت لە ڕێگای گازینۆ بەناوبانگەکانی وەک بێت فیناڵ یاری بلاک جاکی ڕاستەوخۆ بکەیت کە لە ستۆدیۆی تایبەت یاخود گازینۆکانی جیهانەوە پەخشی ڕاستەوخۆ دەکرێت و کەشێکی وا دروست دەکات کە وا هەست بکەیت لەناو گازینۆکە دانیشتویت لە ڕێگەی دابەشکارێکی ڕاستی و کاردی ڕاستیەوە.